خبرة طويله في مجال الزراعة
چالاکییەکانی کۆمپانیا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لەلایەن (حەج سابر عەزیز ئەحمەد )سەرۆکی دەستەی کارگێڕییەوە دەستیپێکردووە و لە چەند بوارێکی بازرگانی و کشتوکاڵیدا کاردەکات،لە بواری گرێبەستە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان و هەروەها هاوردەکردنی سەوزە و میوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان لە بازاڕدا
کۆمپانیای ئاورا لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە بە بۆچونێکی پیشەیی و بنیاتنەر و بەرهەمدار بە هاوکار ی لەگەڵ کڕیارە بەڕێزەکان بەرەو گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان و بەشداریکردن لە گەیشتن بە بەسبوونی(پڕکردنەوەی پێداویستی ) خۆراک، هەروەها کردنەوەی ڕێگایەک بۆ بازاڕەکانی دەرەوە بۆ هەناردەکردنی خۆراکی زیادە
متمانەپێکردن لە مامەڵەکردندا پابەندبوون بە تایبەتمەندی و وادەکان پیشەیی لە جێبەجێکردندا گەشەپێدان و مۆدێرنکردن و نوێکردنەوە بەردەوامی کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵی هاوسەنگ بوون لەگەڵ پێشهاتەکانی کەرتی کشتوکاڵ..
خبرة طويله مع قيم
کۆمپانیاکە ساڵانە گرێبەست لەگەڵ جووتیارانی ئاودێری ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات بۆ کڕینی بەرهەمی پەتاتە لێیان و هەڵگرتنی لە کۆگاکانی کۆمپانیاکە کە شوێنی نزیکەی پێنج هەزار تۆن پەتاتە، هەروەها کۆمپانیاکە پێداویستییەکانی بەشێک لە کارگەکانی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەندێک لە پارێزگاکانی عێراق لە دەرەوەی هەرێم بۆ دروستکردنی پەتاتە لە هەردوو جۆری (چپس - فينگه ر) دابین دەکات..
کۆمپانیاکە ساڵانە نزیکەی١٠٠ هەزار تۆن لە باشترین جۆری مۆز له هند ولە ئەمریکای لاتین هاوردە دەکات. هەروەها کۆمپانیای نزیکەی 10 هەزار تۆن پرتەقاڵ و هەنار و لیمۆ له جنوبي افريقا و تەنژین لە چەند وڵاتێکەوە هاوردە دەکات لە باشترین جۆر و جۆرەکانیان له ماوەی ساڵی ڕابردوودا، کۆمپانیا گرێبەستی هەناردەکردنی پەتاتەی بەکاربەر بۆ دوبەی بە بڕی ٨ هەزار تەن و هەروەها بڕی ٣٠٠ تۆن پیاز، هاوکات کۆمپانیای ئۆرا پێشەنگ بوو لە هەناردەکردنی بڕێک پەتاتەی بەپڕۆسەکراو بۆ شانشینی یەکگرتووی سعودیە، لە ڕابردوودا ئەوە یەکەمجارە گرێبەستی هەناردەکردنی بڕی 3 هەزار تۆن بۆ هاوبەشە نێودەوڵەتییە گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانی پەتاتە لە کەنداوی عەرەبی، هەروەها هاوکاریش لەنێوان کڕیاراندا هەیە لەسەر بەرهەمهێنان و دابينكردن لە ساڵانی داهاتوودا بڕێکی زیاتر دابین دەکەین، ان شاءاللە
کۆمپانیاکە بەنیازە پڕۆژەیەکی گەورە دابمەزرێنێت کە خزمەت بە کەرتی بەرهەمهێنانی پەتاتە بکات لە هەرێم هەروەها بازاڕی نوێ بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکان لە بازاڕەکانی دەرەوە بکاتەوە بەتایبەت لە کەنداو. کۆمپانیا بەنیازە پرۆژەیەک دابمەزرێنێت بۆ وەرگرتن و ڕیزکردن و هەڵگرتنی سەرجەم بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، هەروەها دووبارە دروستکردنەوە و پرۆسێسکردنی بەشێک لەو بەرهەمانە پێش بەبازاڕکردنیان لە بازاڕە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، ئامانجیش ان شاءاللە، گەیشتنە بە هەناردەکردنی ٥٠ هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی
بەرهەمهێنان و هەڵگرتن و دابینکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بە کوالێتی باش و بەردەوام لە باشترین کاتەکاندا بۆ کڕیارە ناوخۆییەکان و هەروەها کڕیارەکانمان لە دەرەوەی وڵات، دڵنیابوون لە بەردەوامی بەرهەمهێنان لە هەموو کاتێک و قۆناغێکدا بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی کۆمپانیا و کۆمەڵگا و کڕیاران بکات و سوودی لێ ببینێت
ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی دامەزراندنی بەها و شێوازەکانی کشتوکاڵی هاوچەرخ و بەردەوامین لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین و پێشکەشکردنی هەموو خزمەتگوزاری و ڕاوێژکارییە کشتوکاڵییە مۆدێرنەکان. خواستەکانی جووتیاران و ئاودێری ناوخۆیی و کڕیاران لە بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوە
په ره پێدانی که رتی وەبەرهێنان و بەرهەمهێنان له هه رێمی کوردستان و ناساندنی تەکنیکی کشتوکاڵیی مۆدێرن و بەرزکردنه وەی توانای ئاودێری جوتیارانی خۆماڵی هەروەها بەرزکردنەوەی کارایی شێواز و میکانیزمە کشتوکاڵییەکان کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بەکاردەهێنرێن بۆ بەدیهێنانی بەرزترین ئاستی داهات بۆ هەموو لایەنە بەرهەمهێنەرەکان
متمانەپێکردن لە مامەڵەکردندا پابەندبوون بە تایبەتمەندی و وادەکان پیشەیی لە جێبەجێکردندا گەشەپێدان و مۆدێرنکردن و نوێکردنەوە بەردەوامی کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵی هاوسەنگ بوون لەگەڵ پێشهاتەکانی کەرتی کشتوکاڵ..
کۆمپانیای اورا
کۆمپانیاکە بەنیازە پڕۆژەیەکی ساردکەرەوەی گەورە و نوێ دروست بکات بۆ خزمەتکردنی جوتیارانی بەرهەمهێنی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنیان لە هەڵگرتنی بڕی زیاتر لە پێویستی بازاڕەکان لە وەرزی بەرهەمهێناندا هەروەها یارمەتیدانی کارگە ناوخۆییەکان بۆ دابینکردنی پەتاتەی پێویست بۆ بەرهەمی ناوخۆیی لە ماوەی ساڵدا.
هاوردەکردن و بازرگانیکردن بە مۆز و هەنار و پرتەقاڵ (هاوردەکردنی مۆز لە باشترین ناوچەکانی بەرهەمهێنانی جیهان، هەڵگرتن و ئامادەکردنی بۆ بازاڕ لە ناوخۆدا بەپێی پێویست.هەروەها کۆمپانیاکە هەنار و پرتەقاڵ هاوردە دەکات وهەڵیدەگرێت و ئامادەی دەکات بۆ بازاڕی ناوخۆیی بەپێی پێویست)
کۆمپانیا گرێبەست لەگەڵ جووتیارانی ناوخۆیی دەکات و تۆویان بۆ دابین دەکات وە کڕینی ئەو کەرستانەی کە لێیان بەرهەم دێت و هەڵگرتنی لە کۆگاکا ساردکەرەوەکانی کۆمپانیا و دواتر لە ماوەی ساڵەکەدا دەخرێتە بازاڕەوە.
کۆمپانیا پەتاتەی پیشەسازی و بەکاربەر هەناردەی دەرەوە دەکات کە لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێت بۆ بازاڕەکانی کەنداوی عەرەبی و کردنەوەی بازاڕی نوێ هەروەها پیازی ناوخۆیی هەناردەی بازاڕەکانی کەنداوی عەرەبی دەکات.
کۆمپانیاکە بەشێک لە کۆگا ساردەکەرەوەکان بەکرێ دەگرێت بۆ هەڵگرتنی بەرهەمەکانی پەتاتەی ناوخۆ زیاتر لەوەی کە بازاڕە ناوخۆییەکان پێویستیان پێیەتی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەروەها هەڵگرتنی تۆی پەتاتە بۆ جووتیارانی ناوخۆیی تاوەکو سەرەتای وەرزی کشتوکاڵ کە گونجاو بێت بۆ هەموو ناوچەیەک.
بعض أنشطة شركة اورا